سودفە و عەشوایات فەلسەفەیە یان زانست؟


وشە سحریەکەی ئیلحاد دەربارەی سودفە و عەشوایات ئایە بەشێکە لە زانست science یان بەشێکە لە فەلسەفە philosophy؟

یەکەم شت پێویستە بە جوانی تێبگەین کە سودفە و عەشوایات چ مانایەک ئەدا، سەرەتا بوونی ئەم دوو شتە شتێکی لۆجیکیە و ئەکرێ هەبێ و نالێین کە نابێ بونی هەبێ وە علاقەشی بە بونی خواوە نیە بە شێکی کەمی نەبێ 

سەرەتا ئایە چانس و راندۆمنێس تاقی دەکرێنەوە(بەلێ) تاقیدەکرێنەوە بهێنە پێش چاوت کە تورەکەیەک کە نۆ تۆپی تیایە 2 سور 3 شین 4سەوز بێ ئەوەی پلانێک دابنێی تێکەڵیان ئەکەی و دانەیەک هەل ئەگری بێ سەیرکردن و پلان دانان بە (چانس) دانەیەک دێنیتە دەرەوە کە میکانیزمەکەی (هەرەمەکیە) بۆیە بەلێ تاکە بیرکردنەوەی لۆجیکی لەسەر ئەوەی بۆچی سەوزێک هاتە دەر چونکە رێژەی چانس بۆ سەوز زیاترە

بەلام ئەزانی ئەمە بیرکردنەوەیەکی لۆجیکی فەلسەفەیە نەک زانستی scientific چونکە لە زانست دا شتی بێ جەستە قبوول نیە ئەبێ جەستەی هەبێ یان experiment بکرێ لە کاتێکدا یەکەم شت سودفە جەستەی نیە وە ناتوانی تاقیکردنەوە لەسەر خودی سودفە و چانس بکرێ بەلکو ئەمە فکری ئێمەیە پێی وایە چانس بوو یان سودفە ئەو دووە ناتوانی تاقیکردنەوەشی لەسەر بکەیت زاراوەیەکی فەلسەفی ئەقلیە نەک زانستی

لەوەیە بیرکەیتەوە باشە ئێمە بە منالی ئەوانەمان لە بیرکاریا خوێندووە ئێسا چۆن ئەلێی زانست نیە؟ بەلام خودی قسەکەم لێرەدایە بیرکاری ئەمانە ئەپێوێ بەلام بیرکاری زانست science نیە.

بەلام ئایە ئەوە مانای ئەوەیە سودفە و عەشوایات هەلەیە؟ نەخێر کێ وتویەتی کە هەرشتێ زانست نەبوو هەلەیە بەلام من ئەلێم کەوا خودی ئەو زاراوەیە فەلسەفەیە تێگەشتنە لە شتێک کە دیزاین و خوتەی بۆ دانەنراوە لانی کەم تۆ وا بیر ئەکەیتەوە مەرج نیە سروشتی هەقیقەت وابێت.

راستە چانس و راندۆمنێس بونی هەیە و (ئەکرێ هەبێ لانی کەم) بەلام هیچ بەلگەیەکی زانستی لەسەر نیە بەلکو بەلگەیەکی ئەقلیە بۆ شتێکی بێ پلان مانای ئەوە نیە کە هەلەیە بەلکو مانای ئەوەیە کە زانست نیە تاوەکو لە دەستەواژە زانستیەکان بەکاربێ بەلکو لێکدانەوەیەکی فەلسەفیە

کەواتە خوڵاسەی کەلام چیە؟
عەشوایات و سودفە بونی هەیە بەلام لە چوارچێوەیەکی مادی و زانست نا لە چوارچێوەیەکی بینینی هەقیقەت دا