کارل پۆپەر فەیلەسوفی زانست و مەعریفە
وا بێنە پێش چاوت کە لە سەردەمی فرۆید و
ئەنیشتاین دا ئەژیت کە سەردەمێکی تازەی زانست بووە

کارل پۆپەر لەوێدا توانیویەتی بگات بە بیرۆکەکانی فرۆید و وانەی تایبەت لە ئەنیشتاین وەرگرێ بۆیە ئەویش گێشتە دەرئەنجامی ئەوەی هەردووکیان مێتۆدی جیاواز بەکاردێنن
بۆنمونە فرۆید پێی وابوو کە منداڵی تاک کاریگەری زۆری لەسەر ئەوە ئەبێ کە ئەو منداڵە ئەبێ بە چی لە داهاتوو
لەبەرامبەر دا ئەنیشتاین هەبوو کە لەوکاتەدا ئەیروانیە خۆرگیران تا بزانێ چی بۆ دەرئەکەوێ لەسەر جولەی رووناکی لە بۆشایدا

کارل بیری لەوە ئەکردەوە کە تیۆرەکانی فرۆید لە کێشە شەخسیەکان بەلگەی لە هەموو شوێنێ هەیە بەلام ئەنیشتاین مێتۆدی جیای بەکاردەهێنا لەجێی ئەوەی ئەمە شی بکاتەوە کە لە رابردوودا چی رویداوە دەگەرا بەدوای داهاتوو بۆیە پۆپەر بۆی دەرکەوت کە ئەنیشتاین باوەرەکەی ئەخاتە ژێر مەترسییەوە تا بۆی دەرکەوێ ئایە راستە یان هەلە

لێرەدا دەستەواژەی (ساختە زانست، گەندەزانست، بێ رەهەندە زانین) هاتە کایەوە کە پێی ئەوت pseudoscience لەلای پۆپەر وابوو کە زانست science بەدوای هەڵەیی گریمانەکاندا دەگەرێ لەهەمان کاتدا گەندەزانست و ساختەکە بەدوای راستی گریمانەکاندا دەگەرێ

بۆنمونە ئەگەر ئەتەوێ بیسەلمینی کە هەموو قازێک سپیە زۆر ئاسانە لە گۆگل ئەنوسی White Goose پیرۆزە ملیۆنان بەلگەت دەسکەوت لەسەر سپی بوونی قاز بەلام ئەمە زانستی ساختە وادەکا بۆ ئەوەی بیسەلمێنی قازەکان هەمووی سپیە بەدوای قازی رەشدا ئەگەرێی Black Goose

بۆیە کارڵ لای وابوو کە فرۆید تەنها بەدوای بەلگە دا ئەگەرێ تا گریمانەکانی بسەلمێنێ بەمەش بە سایکۆلۆژی هەنوکەی وت ساختە زانست تەبعەن وانیە بەلکو مێتۆدی جیاو قولتر و قورسترە بەلام ساختە نیە.

لێرەدا شتە گرنگەکە ئەوەیە گەر تۆ بەدوای گریمانە ئەکەوی تاوەکو بیسەلمێنی یان بەدوای هەلەکانی دا بگەرێی؟

چونکە لە فەلسەفەی زانستدا :
ئەگەر ئەتەوێ بەدوای هەقیقەت بگەرێی ئەوا دەبێ بەدوای خالە گوماناویەکانی دا بگەرێی وە تۆ دەتەوێ هەلەکانی دەرخەیت و گریمانەکە رەتکەیتەوە
نەک گریمانەکە بێنی و بەلگەکانی بۆ ریز کەیت تاوەکو گریمانەکە بسەلمێنیت تەبعەن ئەمە بۆ زۆربەی زانست و گریمانەکان راستە.

بۆیە زانست بەدوای هەقیقەتە
وە زانستی ساختە بەدوای گریمانە و فەلسەفەی تاکەوەیە.

زانیاری شەخسی لەسەر کارل پۆپەر لە ئینسکلۆپیدیای کوردیەوە:
https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%B5_%D9%BE%DB%86%D9%BE%DB%95%D8%B1
بۆ زیاتر تەفاسیلی بابەتەکە:
https://plato.stanford.edu/entries/pseudo-science/