بادینی/سۆرانی 
مرۆڤ و ئاین سایکۆلۆژیای تەوبە
مرۆڤ لانەیەکی هەیە کە ئەم سەرزەویەیە مەنهەجێکی هەبووە کە ناوی ئاینە هەتا ئێستاش شوێنەوار ناسەکان ئێستاش نازانن ئایە چۆن ئاین دەستی پێکرد وە هەروەها لەوەش سەیرتر پلۆتارک مێژوو نوسی گەورەی یۆنان ئەلێت :ئێمە شارستانیەتمان بێ قوتابخانە و خوێندنگە و نەخۆشخانە هەتا دوایی بینیوە بەلام شارستانیمان بەبێ پەرستگا نەبینیوە ¹
مرۆڤ هەستێکی ناوەکی مرۆڤبوونی هەیە چاکە و خراپە و خوا ناسی و تا دوایی هەیە لە ناخی دا ئایە ئاین تا چەندە دەتوانێ چارەسەری ئەم کەسە بکە لەرووی دەروونیەوە هەر بۆیە باس لە کەسی تۆبەکاری ئەکەین لەم زنجیرە :
بەشی یەکەم : هەستەکانی گوناهکردن و تاوان و پەشیمان بوونەوە
ئەو کەسەی کە گوناهەیەکی هەیە یان هەست دەکات گوناهەیەکی هەیە هەمیشە لێپرسینەوە لەگەل خۆیدا ئەکا لەبەرامبەر بچوکترین ئاواتیش کە دەیخوازێت خۆی سزا دەدات وەکو چۆن بە خۆی دەلێ "هەر تۆ نەبووی ئەو جارە فلانە کارەت کرد؟ ئێسا ئەتەوێ باشە بکەیت؟ ئێسا ئەتەوێ بیگۆڕیت؟ چۆن قەرەبووی دەکەیتەوە؟ بە چ مافێک؟ بە چ شێوەیەک؟" سەرزەنشت کردنی خودی دەست پێدەکا ئەمەش لەوەیە زۆرجار گوناهی کەسەکەی تیا نەبێ کە هەست بە تاوان ئەکا زۆر جار کەسەکە هیچ تاوانێکی نیە بەتەنها وا بیردەکاتەوە کە ئەو شتیکی نەکردووە کە پێویست بووە بیکا بە لام لە راستی دا هیچ شتێک لە توانای دا نەبووە بۆنمونە لە یەکێک ڤیدیۆکانی دکتۆر جۆردن پیتەرسن ئەوەم بینی کە ئەیوت : کێشەی خۆکوژەکان یان ئەوانەی خۆ دەکوژن ئەوەیە پییان وایە کە لە بارێک زیاتر هیچی تر نین هەنێک جاریش کەسانی وەها خەمۆک هەن کە کە هیچ کەسێک ناتوانی هیچیان بۆ بکات تا دەریان کات لەو حالەتە.. ²
ئەو کەسانەی کە سزای دەروونی خۆیان لە گوناهەکانیان دەدەن لە دۆخی پەشیمان بوونەوەن expiation کەفارەتی ئەوە دەکەن کە کردوویانە هەر بۆیەشە ئیسلام و مەسیحیەت گرنگی بە کەسایەتی تاوانبارەکە ئەدەن نەک تاوانەکە وەکو سیکۆلار ئەیکا گەر کەسێک پەشیمان بێ لەوەی کردوویەتی دان بە هەلەکەی لە دەروونیەوە دابنێ چونکە زۆر گرنگە تەوبەکردن نابێتە هۆی پاککردنەوەی دەروون ئەگەر سەرچاوەی لە حەز و ویستی تاوانکارەکە نەبێ بۆ پەشیمان بوونەوە لەو تاوانە لەمەڕ ئەمەش سەرچاوەی تەوبەکردن سەر دەکەوێ بەسەر مرۆڤەکەو گوناهەکەی دا وای لێ ئەکا رزگاری بێ لەوەی کردوویەتی ،گرنگ ترین شت کە لە ئایندا گرنگی پێدراوە تاوانەکە نیە سەرچاوەی تاوانەکەیە کە دەروونە ئاین دەیەوێ خەلک هەست بە بەرپرسیارێتی بکا لەچاو ئەوەی کە کردویەتی سزایان نەدا بەلکو دەروونیان رزگار
بکات

= ب زاراڤێ بادینی/
مرۆڤی لانەیەکێ هەی کو ئەڤ لسەر ڤی ئەردی مەنهەجێک هەبوویە کو ناڤێ وێ ئاینە هەتا نوکە ژی شینوارناس نزانن ئەرێ چاوا ئاین دەست پێکریە و هەروەسا یا ژڤێژی سەیرتر (پلۆتارک) مێژوو نڤیسێ مەزنێ یۆنانی دبێژیت : مە شارستانیەت بێ قوتابخانە و خواندنگەهـ و نەخۆشخانە هەتا دوماهیێ دیتینە بەلێ مە شارستانیەت بێی پەرستگەهـ نەدیتیە ¹

مرۆڤی هەستەکێ ناڤخویی یێ مرۆڤبوونێ هەیە چاکی و خرابی و خودێ نیاسی و تا دوماهیێ د ناخی دا هەیە ئەرێ ئاین هەتا چەندێ دشێت چارەسەریا ئەڤی کەسی بکەت ژلایێ دەروونی ژبەر هندێ دێ بەحسێ کەسێ تۆبەکاری کەین دڤێ زنجیرێ :

بەشێ ئێکێ : هەستێن گونەهکرنێ و تاوان و پەشیمان بوونێ .
ئەو کەسێ کو گونەهەکا هەی یان هەست دکەت گونەهەکا هەیی هەردەم لێپرسینێ دگەل خو دکەت بەرامبەر بچیکترین هیڤی ژی کو دخازیت خو سزا ددەت وەکی چاوا دبێژیتە خو "هەر تۆ نەبووی ئەوێ جارێ فلان کار کری؟ نوکە تە دڤێت باشیێ بکەی؟ نوکە تەدڤێت بگوهری؟ چاوا دێ قەرەبوو کەی؟ ب چ مافەکی؟ ب چ شێوەکی؟" محاسبەکرنا خو دەست پێدکەت ئەڤەژی چێدبیت گەلەک جارا گونەها وی کەسی تێدا نەبیت کو هەست ب تاوانێ دکەت گەلەک جارا وی کەسی چ تاوانەک نینە بتنی هوسا هزردکەت کو وی تشتەک نەکریە کو پێتڤی بوو بکەت بەلێ د راستی دا چ تشتەک د شیاندا نەبویە بۆنموونە د ئێک ژ ڤیدیویێن دکتۆر (جۆردن پیتەرسن) ئەو چەندە دیت کو دگوت : ئاریشا خۆکوژان یان ئەوێن خو دکوژن ئەوە لدەڤ وان هوسایە کو د بارەکیدا زێدەتر چ دی نینن هندەک جارا ژی کەسێن هوسا خەمۆک هەنە کو چ کەسەک نەشێت چ بو بکەت هەتا وان دەربێخیت ژوی حالەتی.. ²

ئەو کەسێن کو سزایێ دەروونیێ خو ژ گونەهێن خو ددەن د دوخێ پەشیمان بونێنە expiation کفارەتا هندێ دکەن کو کرییە ژبەر هندێ ژی ئیسلام و مەسیحیەت گرنگیێ ب کەسایەتیا تاوانباری ددەن نەک تاوانا وی وەکی سیکۆلار دکەت ئەگەر کەسەک پەشیمان بیت ژوێ یا کری دانپێدان ب خەلەتیا خو ژلایێ دەروونی دا چونکی گەلەکا گرنگە توبەکرن نابیتە ئەگەرێ پاقژکرنا دەروونی ئەگەر سەرچاوە ژ حەز و ڤیانا تاوانباری نەبیت بو پەشیمان بونێ ژوێ تاوانێ ژبەر ئەڤێ ژی ژێدەرێ توبەکرنێ دێ سەرکەڤیت بسەر وی مروڤی و گونەها وی دێ وەل وی کەت رزگاربیت ژوێ یا کری، گرنگ ترین تشت کو د ئاینیدا گرنگی پێدایە تاوان نینە ژێدەرێ تاوانێ یە کو دەروونە ئاینی دڤێت خەلک هەست ب بەرپرسیارەتیێ بکەت ل چاڤ وێ یاکو وی کری سزانەدەت بەلکو دەروونێ وان رزگار بکەت .


: سەرچاوەکان
 1
سەلاحەدین ئەحمەد، ئیلحاد وەکو خۆی، لاپەرە 16
2
ئەم ڤیدیۆیەی دکتۆر جۆردن
 Https://youtu.be/dQrV62DDr8w
3
 دکتۆر موستەفا فەهمی، دەرووندروستی چەند لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە سایکۆلۆژیای گونجان، لاپەرە 421- 422