....زانستی فەرموودە بەشی دووەم

:زانستی فەرموودە و گرنگیەکەی

دوای ئەوەی زانیمان درۆکردن لە سەرەتای دوای مردنی پەیامبەر ئاسان بوو 
زانایان ویستیان بە بەنەمایەکی تۆکمە دامەزرێنن تاوەکو درۆکان و راستیەکان جیا بکەنەوە بنەمای پرسین لەوەی لەکێ بیسراوە ئەو قسەیە و چۆن هاتووە بێگومان ئەمە لەسەرەتای ئیسلامەوە پەیرەوی کراوە تا زیاتر و زیاتر فراوان بووە و بۆتە زانستێکی  سەربەخۆی شەرعی جێی کراوەتەوە ئەو کەسانەی کە هاتوونە کایەوە و تەنها یەک کەسیان لەگەل سەحابە فەرق بووە کە تابیعیەکانن ئەویش چەن سالێکی زۆر کەم یەکەم کەس کە باسی ئەوەی کردووە ئیمامی شافیعی (١٥٠ - ٢٠٤ هـ )کە کۆتا سەحابە رەزای خوای لێبێ أبو الطفيل عامر بن واثلة الليثي رضي الله عنه سالی ١١٠ی هیجری مردووە زەمەنێکی زۆر کەم کە سەردەمی تابیعیەکانە ئیمامی شافیعی لەهەردوو کتێبی {الام -- الرسالە} باسی بنەمای زانستی فەرموودەی کردووە لەدوای ئەو چەنەها کەسی تر  باسیان کردووە وەکو ابو محمد الرامهرمزی و تادوایی هەتا دەگاتە دەستی ابن صلاحی شارەزوری کە زانایەکی کوردە و متمانەی زۆربەی زانایانی بەدەست هینا لە علومی حدیث دا چەندین شەرح و کورتکراوە لەسەر کتێبەکەی {مقدمە علوم حدیث} کراوە هەتاوەکو وایلێهات فەرموودە زانی بۆوە زانستێک لە زانستە جیایەکانی علومی شەرع لەسەر بەڵگە ئەقلی و شەرعیەکان دائەنرێ و پشتی پێ ئەبەسترێ وە لەسەر لێکۆلینەوە لە سیرەی ئەو کەسانەی کە فەرموودەیان گێراوەتەوە وەکو وتم فەرمودە بە ماوەیەکی کەم یاسا و رێسای بۆ دانرا لە کۆتا تابیعی تاوەکو ئێسا زانستێکی تەواو سەربەخۆیە

سەردانی گرووپی دنیای نور بکەن