زۆرجار گوێمان لە کەسانی وەکو هیتلەر و ستالین و لینین ئەبێ وەکو نمونەی ئەوانەی چیان بەسەر جیهان هیناوە، بەلام هەنێک لە کەسانی ئاینداری کاثۆلیک لەبیرکراون بەهۆی رەگەز پەرستی چونکە ئەو دەستی کردووە بە کوشتنی 10 ملیۆن ئەفریقی

لەگەل ئەو درندەییە کۆمەلێک وێنەی زۆر زۆر درندانە لەسەر بڕینی دەست و قاچی منداڵانمان پێگەشتووە لەسەر دەستی ئەوکەسە، لیۆپۆلدی دووەم یەکێکە لەو کەسانەی کە لەدوای هیتلەر بە جێگرەوەی دائەندرێ کە ئەیەوست خەلک بکاتە کاسۆلیکی

لە بەکۆیلەکردن ملیۆنان و کوشتن و برینی 10 ملیۆن کەس زیاتر تاوانبارە ¹، جالێرەدا ئەمانەوێ بە کریستانەکانی کوردستان بڵێین کە رۆژ و شەو دروشمی خوا خۆشەویستیە بە چاوماندا ئەدەن! ئەمە بوو خۆشەویستیەکەتان؟ ئەمە بوو مرۆڤایەتیەکەتان؟

تکایە پێش ئەوەی ئەو دروشمانە بەرزکەنەوە، حاشا لەمانە بکەن بەلام ئێوە زۆر بەکەلەرەقی و زۆر بە توندی بەرگری لەوە دەکەن کە هەرگیز ناوی مەسیح وەکو تیرۆر بەکار هاتبێ! 

بەلام بەداخەوە مێژوو شایەتە کە ئێوە خراپترین بوونە پێش مولحیدە مارکسیەکان! بۆیەش لە کتێبی (قصة الحضارة) باسی تاوانەکانتان دەکرێ :

لەبەینی سالانی 1480-1488 هەشت هەزار کەستان کوشتووە بە سوتاندن، وە 67 هەزار و 407 کەس ئەشکەنجە دراون ² لەلایەن مەحاکمی تەفتیشەوە لە ئەوروپا

لەسەر خودی مێژوونوسە مەسیحیەکان چۆن وەسفی کوشتنی موسڵمانان ئەکەن :

وەشتانێکی سەرسورهێنەر بیندران (لەقودس) چەندین موسولمان سەربردرا و خوێنی موسوڵمانان تا ئەژنۆ نا تا لوتی ئەسپەکان دەهات، حوکمێکی خودایی زۆر دادگەر بوو، بۆ ئەوەی ئەو ناوە پر بێت لە خوێنی بێباوەران...³

مەسیح ئاشتیە، مەسیح خۆشەویستیە!

سەرچاوەکان :
1- ویب سایتی allthatsinteresting.com
2- قصة الحضارة بەشی 23 لاپەرە 90
3- الجانب المظلم في التاريخ المسيحي - لاپەرە 79