یەکێک لە بانگەشەکانی داروینیەکان وەک بەڵگەیەک بۆ ڕاستبوونی بیردۆزەکەیان ئەوەیە کە دوو کرۆمۆسۆم لە باوانی هاوبەشی مرۆڤ و چیمپانزیەکان لەحیم بوون بەیەکەوە و پەرەی سەندووە بۆ مرۆڤ
...
لەم نوسینەدا دوو پرسیار ئەکەم و بەوەڵامی ئەم دوو پرسیارە هەوڵئەدەم بابەتەکە بخرێتەوە ئاستی خۆی ، پرسیاری یەکەم ئایا بەڵگەی پێویست هەیە بۆ لەحیم بوون؟ یان لەحیم بوون ڕوویداوە ؟ پرسیاری دووەم ئەگەر لەحیم بوون ڕوویداوە ، ئایا ئەمە بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش بۆ مرۆڤ و چیمپانزی ؟
...
مرۆڤەکان چل و شەش کرۆمۆسۆمیان هەیە و چیمپانزی و غۆرێلا و ئۆرانگوتانیش چل و هەشت
...
سەرەتا بابزانین کرۆمۆسۆم چییە؟ تەنی شێوە چیلکەیین، کیمیاییانە لە  "DNA" و پرۆتینەکان پێکدێن. ئاستە زۆرەکانی لوول بووی  "DNA" بۆ پێکهاتن ، ئەمە پێی دەوترێ کرۆمۆسۆم. هەرکرۆمۆسۆمێک لە ناوەڕاستیدا خاڵێکی هەیە پێی دەوترێ سێنرتۆمیر ، سێنترۆمیر کرۆمۆسۆمەکە دەکات بە دوو باڵەوە ، باڵێکی کورت کە پێی دەوترێ باڵای پی لەگەڵ باڵێکی درێژ کەپێی دەوترێ باڵی کیو ، لە کۆتای هەر باڵێکی کرۆمۆسۆمەکە ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێ تیلۆمیر کە تیایدا زنجیرەی دووبارەبووەوەی نیوکلۆتایدی تێدایە

سەیری ئەم وێنە بکە

ئێستا دەبێت هەندێ باسی تیلۆمیر بکەین ، لە شەش بەیسی یاخوود پیتی”DNA” دووبارەبووەوە پێکدێت کە ئەوانیش  TTAGGG  وە تیلۆمیری مرۆڤەکان بەگشتی پێنج بۆ پانزە هەزار بەیس درێژە.
خاڵی یەکەم : ناوچەی ئەم بەناو لەحیم بوونە satDNA تێدانیە ، لەکاتی لەحیم بوونی کرۆمۆسۆمەکان لە زیندەوەرە شیردەرەکاندا  satDNA  لە شوێنی لەحیم بوونەکە دیار دەبێت ، جا یان ئەوەتا بەشێوەی زنجیرەیی satDNA- satDNA یان satDNA- teloDNA
بەڵام ئەم ناوچەی بەناو لەحیمە شتی وای تێدا نییە.
سەرچاوە:
1.Chaves, R. et al. 2003. Molecular cytogenetic analysis and centromeric satellite organization of a novel 8;11 translocation in sheep: a possible intermediate in biarmed chromosome evolution. Mammalian Genome. 14 (10): 706-710.
2.Tsipouri, V. et al. 2008. Comparative sequence analyses reveal sites of ancestral chromosomal fusions in the Indian muntjac genome. Genome Biology. 9 (10): R155.
3.Adega, F., H. Guedes-Pinto, and R. Chaves. 2009. Satellite DNA in the karyotype evolution of domestic animals—clinical considerations. Cytogenetic and Genome Research. 126 (1-2): 12-20



خاڵی دووەم : ئەگەر لەحیم بوون ڕوویدابێت ئەوا دەبێت دوو تیلۆمیر کۆبووبێتەوە بەیەکەوە و زنجیرەیەکی درێژی پێکبێنێت بەڵام ئەم ناوچەی بەناو لەحیم بوونە هەروەک زانای پەرەسەندن دانیاڵ فەیربانک دانی پیاناوە تەنها 158 دووبارەبوونەوەی تێدایە و تەنها 44 دانەشی کۆپیەیەکی تەواوەتی زنجیرەکەن لەکاتێکدا دەبوو زۆر زیاتری تێدابوایە.
سەرچاوە:
Relics of Eden: The Powerful Evidence of Evolution in Human 
DNA (Amherst, NY: Prometheus, 2007), 27.



خاڵی سێیەم : توێژینەوەیەکی ساڵی 2002 دۆزیەوە کە ئەو ناوچەی بەناو لەحیم بوونە زۆر گۆڕاوە لەچاو زنجیرەی تیلۆمیرە ئەساسیەکان و خودی توێژەرەکان دەپرسن ئەگەر بەناو لەحیم بوونە ڕوویداوە دەوروبەری شەش ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆچی ناوچەی ئەم بەناو لەحیم بوونە زۆر گۆڕاوە بەبەراورد بە ئەسڵەکە ؟ تەنها لە سەدا حەفتای لە ئەسڵەکە دەچێت ، ئێ ئەم ڕێژەش واتا زۆر زۆری فەرقە لەگەڵ ئەسڵەکە
وە پێ ناچێت بازدانەکان بتوانن تەفسیری ئەو گۆڕانە بکەن لە ماوەی شەش ملیۆن ساڵدا
ئەگەر لەحیم بوونەکەش ڕوویدابێت ئەوا بڕێکی زۆری زنجیرەی تیلۆمیر لەناوچووە.
سەرچاوە:


خاڵی چوارەم : لایەنگری لەحیم بوونەکە بانگەشەی بوونی دووبارەبوونەوەی تیلۆمیری ناوەکی
Interstitial telomeric sequences – ITSs
دەکەن لە کرۆمۆسۆم دوو بەڵام  تەنها لە کرۆمۆسۆم دوودا نییە بەڵکو لە کرۆمۆسۆم نۆ و بیست و دووشدا هەیە ، جا بۆچی تەنها کرۆمۆسۆم دوو هەڵبژێرین ؟ نەک تەنها لە مرۆڤدا بەڵکو لەناو مشک و مانگاشدا هەیە و لەناو شیردەرەکاندا ئەم حاڵەتە هەیە کە پەیوەندیشی نییە بە لەحیم بوونەوە بەڵکو بەهۆکاری ئەنزیمێکە بەناوی تیلۆمیرەیس کە زەرەری کرۆمۆسۆمەکان چاک دەکاتەوە ، جا ئەپرسین بۆ تەنها ئەم دانەیە 2
q13 ITS
 
هەڵبژێردراوە لەلایەن پەرەسەندنخوازەکان و واز لەوانی ترهێنراوە ؟
سەرچاوە:
پاشان لە توێژینەوەیەکی تردا لەساڵی 2009 دەڵێت دووبارەبوونەوەی تیلۆمیری ناوەکی لەشوێنی خۆیاندا نین لەکرۆمۆسۆمی نێوان مرۆڤ و چیمانزی لەگەڵ مرۆڤ و ماکاک ئەگەر بەپێی پەرەسەندن بێ لەکاتێکدا دەبوو لەو جێگایانەدا نەبن سەرچاوە:
خاڵی پێنجەم : بەپێی لەحیم بوونەکە بێت ، دەبێت ئێمە دوو سێنترۆمیر بدۆزینەوە لەناوچەکە بەڵام بوونی دوو سێنترۆمیر دەبێتە هۆی کێشە و لەناوچوونی خانە بۆیە لایەنگرانی لەحیم بوونەکە دەڵێن یەکێک لە سێنترۆمیرەکان کوژاوەتەوە ، سێنترۆمیر پێکهاتوە لە زنجیرە دی ئێن ئەیەکەک کە پێی دەوترێ ئەلفۆید ، ئەمەش چەن جۆرێکی هەیە و ئەرکی جیاشیان هەیە لەناو جینۆمدا ، توێژینەوەیەک دۆزیەوە کە ئەو سێنترۆمیرەی بەحساب کوژاوەتەوە هەمان جۆر نییە وەک ئەوانەی دۆزراوەتەوە لە سێنترۆمیرە کاراکانی تری مرۆڤ ، پاشان ئەو شوێنەی کە بەناو سێنترۆمیرە کوژاوەکەی تێدایە ، لەو شوێنەدا نییە کەدەبوو تیایدابێ پاش لەحیم بوونەکە پاشان زنجیرەی ئەلفۆید جیاواز بوو بەبەراورد بە هی ئەیپەکان ، کاتێک ئەلفینۆیدی مرۆڤ لەو ناوچە ئەسڵەی کە بەحساب سێنرتۆمیرەکەی تێدابووە بەراورد کرا بە جینۆمی چیمپانزی ، هیچ لێکچوونێکی ئیجابی بوونی نەبوو.
سەرچاوە:
1.Heartlein, M. W., J. H. Knoll, and S. A. Latt. 1988. Chromosome instability associated with human alphoid DNA transfected into the Chinese hamster genome. Molecular and Cellular Biology. 8 (9): 3611-3618.
2.Archidiacono, N. et al. 1995. Comparative mapping of human alphoid sequences in great apes using fluorescence in situ hybridization. Genomics. 25 (2): 477-484.
3.Samonte, R. V., K. H. Ramesh, and R. S. Verma. 1997. Comparative mapping of human alphoid satellite DNA repeat sequences in the great apes. Genetica. 101 (2): 97-104.
4. Tomkins, J. and J. Bergman. 2011. The chromosome 2 fusion model of human evolution—part 2: re-analysis of the genomic data. Journal of Creation. 25 (2): 111-117.



خاڵی شەشەم : توێژینەوەی زانستی دۆزیەوە ئەم ناوچەی بەناو لەحیم بوونە چەندینی جینی ئاکتیڤ و کارای تێدایە کە پرۆتین بەرهەمدێنن واتا تەنها بەناو لەحیمبوونێکی ڕێکەوت نییە
سەرچاوە :
ئەم ناوچەی بەناو لەحیم بوونە کەوتۆتە ناو جینێکی هێلیکەیسی ئاڕ ئێنەی گرنگ پێی دەوترێ DDX11L2 ئەم جینە لەناو 255 تیشیو و خانەی جیاوازدا بوونی هەیە لە مرۆڤدا کە بەستراوە بەچەندینی جینی گرنگی تر لەخانەکاندا ، کە بۆ نمونە ڕۆڵیان هەیە لە گەشەسەندنی خانەی خوێن
سەرچاوە :
Tomkins, J. P. 2013. Alleged Human Chromosome 2 “Fusion Site” Encodes an Active DNA Binding Domain Inside a Complex and Highly Expressed Gene—Negating Fusion. Answers Research Journal. 6: 367-375.
....

ئێستاش بێینە پرسیاری دووەم ، ئەگەر لەحیم بوون ڕوویداوە ، ئایا ئەمە بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش بۆ مرۆڤ و چیمپانزی ؟

...
ئێمە وادادەنێین بەڵێ لەحیم بوون ڕوویداوە و باوانمان پێش لەحیم بوونەکە خاوەنی چل و هەشت کرۆمۆسۆم بوون ، بەڵام بۆچی وابزانین باوانمان مرۆڤ نەبوون بەڵکو ئاژەڵێکی نزمتر بووە کە باوانی هاوبەشی ئێمە و چیمپانزیەکانە ؟ ئەم لەحیم بوونە حەقی نییە بەوەی کە ئایا مرۆڤ باوانی هاوبەشی هەیە لەگەڵ چیمپانزیەکان یاخوود نا بەڵکو تەنها دەڵێت لە ڕابردوودا لەحیم بوونێک ڕوویداوە ، جا لە مرۆڤی باوانماندا بووە یاخوود ئاژەڵێکی نزمتر کە باوانی هاوبەشی ئێمە و چیمپانزیە ئەمە باسێکی ترە ، بۆ ئەوەی باشتر تێبگەی سەیری ئەم وێنە بکە
لە وێنەی ئەیدا ، ئێمە باوانی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ چیمپانزیدا ، و ڕووداوی لەحیم بوون ڕوویداوە لەسەردەمێکدا لەناو ڕەگەزی ئێمەدا ، لە وێنەی بیدا باوانی هاوبەش بوونی نییە و هەمان ڕوودانی لەحیم بوون لە ڕەگەزی ئێمەدا ڕوویداوە لە سەردەمێکدا.
ئەبینین ڕوودانی لەحیم بوون ڕوویدابێ یاخوود نا حەقی بەوەوە نییە ئێمە باوانی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ چیمپانزیەکان یاخوود نا ، با نمونەیەک بهێنین ، وادابنێ لەساڵی 2100 لەحیمبوونێک لە هۆزێکدا ڕوودەدات هۆزەکە بابڵێین ناویان ئێکسە ، پاشان دوو سەد ساڵ دواتر کارەساتێکی سروشتی ڕوودەدات لەسەر زەوی تەنها ئەم هۆزی ئێکسە بەسەلامەتی دەرئەچن و نەوەکانی ئەمان دیسانەوە بڵاودەبنەوە واتا هەموو مرۆڤایەتی ئەو سەردەمە لە هۆزی ئێسکەوە هاتوون و لەحیم بوونەکە لە جینۆمیاندا هەیە، پاشان هەندێ لە زاناکانیان سەیر دەکەن بیست و دوو جووت کرۆمۆسۆم هەیە لە مرۆڤەکان واتا دوو لەحیم بوون ڕوویداوە ئەمانیش دەڵێن مادام چیمپانزیەکان بیست و چوار جووت کرۆمۆسۆمیان هەیە ، ئەمە مانای ئەوەیە باوانێکی هاوبەشمان هەیە لەگەڵیان ، لەکاتێکدا لەحیمبوونەکە هەر لەمرۆڤەکانی پێش خۆیاندا ڕوویداوە و پەیوەندی نییە بە باوانی هاوبەش ، جا ئەم لەحیم بوونەی ئێمەش ئەگەر ڕوویدابێ حەقی بەوەوە نییە کە باوانی هاوبەشمان لەگەڵ چیمپانزیەکان هەیە یاخوود نا بەڵکو تەنها دەڵێت ڕوویداوە لەڕابردوو 
...
ڕەنگەی هەندی کەس وابزانێ ئەم لەحیم بوونە بووەتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بین یان ڕوونتر بڵێم ئەو لقەی لە باوانە هاوبەشەکەمان (لەگەڵ چیمپانزیەکان) جیابۆتەوە بەهۆی لەحیمەکەوە پەرەیسەندووە و بووەتە مرۆڤ، بەڵام ئەمە هەڵەیە هەروەکو زانای مرۆڤناسی زیندەیی جۆناسان مارک دەڵێت
ئەم لەحیم بوونە هۆکاری ئەوە نییە کە ئێمەی مرۆڤ زمان و لوغەمان هەیە یاخوود لەسەر دوو پێ دەڕۆین یان مێشکێکی گەورەمان هەیە یان هونەر ئەکەین یان بنێشتی بێ شەکر دروستئەکەین(مەبەستی تایبەتمەندیە جەستەیی و عەقڵیەکانی مرۆڤە )، بەڵکو تەنها گۆڕانێکی بێ لایەن بووە لەنێوان کرۆمۆسۆمەکان کە نەزەرەری هەبووە نەسوود.
سەرچاوە
What it means to be 98% Chimpanzee: Apes, People, and their 
Genes (Los Angeles: University of California Press, 2003), 39.
.....
لە کۆتایدا ئەوە دەڵێم ئەم بابەتە هێشتا پێویستی بەبەڵگەی بەهێزتر هەیە بۆ ئەوەی بانگەشەی بەلەحیمبوون ماناداربێت ، چونکە تا ئێستا ئەم باسەجێگای مشتومڕە و ئەو بەڵگانەی پێشکەش کراون لاوازن و یەکلاکەرەوە نییە بەڵکو بەهۆکاری ئایدۆلۆجی کراوەتە حەقیقەتێک ، وە ئەگەر هاتوو سەلماندیان بەلەحیمبوون ڕوویداوە ئەوا هێشتا مانای ئەوە نییە کە لە ئاژەڵی نزمترەوە مرۆڤ هاتووە بەڵکو دەکرێ ئەم لەحیم بوونە لە مرۆڤێکی باوانماندا ڕوویدابێ هەروەکو ئەوەی ڕوونمکردەوە لە پرسیاری وەڵامی