خراپترین بانگەشەی مولحیدەکان

زۆربەی ئەوانەی لە مناقەشەی فکریدا هەرەسدێنن دەسدەکەنە هەنێک هەلدانی بێ بنەما زۆربەی ئەمانەش بەهۆی ئیفلاسی فكریە چونکە ئەگەر شتێکیان لابوایە زۆر بە ئاسانی پێشکەشیان دەکردو برایەوە.
بەلام بە پێچەوانە هەنێک لەو بانگەشانە زۆر زۆر ئاست نزمن ئەمەوێ دوو لەوانە باسکەم :

1- هەنێ زانا دێنێ کە مولحیدە یان مولحید بوون بانگەشە ئەکا لەوان زیرەکتر نیت

2- ئەتوانم قسەی هەر زانایەک رەتکەمەوە کە بەدلم نیە وو ئازادم لە بیرکردنەوە

یەکەمیان:
زۆربەمان کۆمەلە زانایەک ئەناسین مولحید بوونە، کاری باشیان هەیە و ئیفلاسی فکریان هەیە، هەموو شتێک لە زاناکان کۆناکرێتەوە چونکە گەر وابێت زانای زۆر هەن کە دیندار بوونە مانای ئەوە نیە کە ئەوان راستن، زاناکان پێوەری هیچ شتێک نین ئەوە ئێمەین شتە راستەکان وەردەگرین تا مەزنی بکەین یاخوود وەکو خۆی وەری گرین لەسەر ئێمە وەرگرتنی زانستەکەیانە نەک فکرەکەیان لە هەموو جۆرێک زانای زۆر گەورەی دیندار هەبوونە ناکرێ تەنها لەبەر ئەوەی ئەوان جۆرێک بیردەکەنەوە و زیرەکن ئەقلمان دانێین و شوێنیان بکەوین، بەهەر زانایەک بلێی من شوین تۆ دەکەوم خۆت لێ بێ بەری ئەکات، خۆت ئەقلت هەیە بەدوای راستیەکان بە نەک تەقلید..
ئەمە یەکێکە لە بانگەشە پروپوچەکانی مولحیدان
دووەم شت :
دەتوانم قسەی کێ حەزبکەم وەریگرم و بلێم لە فکرەکەم جێی نابێتەوە، بەداخەوە ئەمە بانگەشەیە پڕوپوچە، هیچ فکرێک نیە بلێت بە هەوەسی خۆم شت وەردەگرم، ئەمە ئەوپەڕی خۆ دزینەوەیە، کە قسەکەی رەت دەکەیتەوە دەبێ بەلگەت هەبێ کە زۆربەی هەرە زۆری کە قسەیەکی وادەکرێ ئەسلەن بەلگەی لانیە بەس حەزی پێناکات بۆیە رەتی دەکاتەوە، ئەمە ئیفلاسی فکریە ، ئەو زانایانەی یان فەیلەسوفانەی قسە ئەکەن بەلگەکانیان پێشکەش ئەکەن کەسێکیش بەبێ هیچ بەلگەیەک رەتی دەکاتەوە، راستە قسەی زانایان بەلگە نین بەلام ناکرێ بەبێ بەلگە رەت بکرێتەوە، کەواتە بانگەشەی دووەمیش پووچە بەلکو خۆ دزینەوەیە لەو هەقیقەتەی کە فکرەکەت بەتایبەت ئیلحاد چی هەلدەگرێت