سۆرانی/بادینی
لاوازی ئارگومێنتی قۆریە چا کەی ڕاسڵ دەربارەی بوونی خودا
...
بێرتراند ڕاسڵ فەیلەسوفی بەڕیتانی و مولحید ، دەڵێت
:
ئەگەر پێشنیاری ئەوە بکەم کە قۆریە چایەکی چینی هەیە لەنێوان زەوی و مەریخدا و دەسوڕێتەوە و قەبارەشی زۆر بچووکە کە بەبەهێزترین تەلیسکۆپیش نەتوانی بیدۆزێتەوە ، ئەوا هێشتا کەس ناتوانێ بڵێ بوونی نییە
...
مەبەستی ئەوەیە بوونی خوداش وەک بوونی ئەو قۆریە چایەیە ، و کەس ناتوانێ بڵێ بوونی نییە بەڵام چ بەڵگەیەک هەیە بۆ بوونی ؟
...
فەیلەسوفی سەردەمیش ئالڤین پلاتینگا دەڵێت بەڵگەمان هەیە بۆ نەبوونی ئەو قۆریە بۆ نمونە بۆ ئەوەی قۆریەکە بچێتە بۆشاییەوە ئەبێت دەوڵەتێک ڕەوانەی بکات بەڵام هیچ دەوڵەتێک سەرچاوەی خۆی لەدەست نادات لەپێناو ناردنی قۆریەک بۆ بۆشایی ، پاشان ئەگەر دەوڵەتێک بیشنێرێت ئەوا هەواڵەکە بەهەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە و دەزانین بەڵام شتی وا بوونی نییە
...
کەوابوو بانگەشەیەکی بەتاڵە بڵێی کەس ناتوانێ نەبوونی قۆریەکە بسەلمێنێت ، ئێستاش بابزانین بوونی خودا وەک بوونی قۆریەکەیە ؟ 
وەڵام نەخێر چونکە خودا نیشانەی بۆ بوونی خۆی لەگەردووندا داناوە بۆمان ئەمانەش هەندێک لەو نیشانانەن
:
①نیشانەی گەردوونی کەلام
کە هەر شتێک دەستپێکی هەبێت هۆکاری هەیە و گەردوون دەستپێکی هەیە بۆیە بوونی گەردوون هۆکاری هەیە ، هۆکارەکەش خودایە چونکە هۆکاری ماددی بوونی نییە لەبەرئەوەی خودی هەموو گەردوون بوونی نەبووە تا هۆکارێکی ماددی بوونی هەبێت
②نیشانەی ڕێکخستنی ورد
 یاساکان و نەگۆڕە فیزیاییەکان زۆر بەوردی ڕێکخراون کە ئەگەر بێت و بیانگۆڕین گەردوون تێک دەچێت واتا باڵانسێکی ئیلاهیان هەیە
③نیشانەی ڕەچەڵەکی ژیان
بەوەی کە مرۆڤ بەهەموو تەکنەلۆجیا و زانستیەوە ناتوانێ خانەیەک لەهیچەوە دروستبکات کەوابێ سروشتێکی کوێر و بێ ئاراستە هەرگیز ناتوانێ خانەیەک دروستبکات بەڵکو دروستکردنی خانە پێویستی بەدیزاینەرێکی زۆر زیرەک و بەتوانایە
④نیشانەی دیزاین لە زیندەوەراندا 
زیندەوەران واتا بوونی چەندەها پرۆتین و زانیاری جینی ، وە تەفسیرە ڕێکەوت و هێزە ڕاکێشەرەکانی کیمیا شکستیان هێناوە لە تەفسیرکردنی دروستبوونی پرۆتین و زانیاری جینات ، وەبوونی چەندین پێکهاتە لەزیندەوەران کە ئەگەربێت و هەموو بەشەکانی ئەو پێکهاتەیە لەیەک کاتدا بوونی نەبێت ئەوا پێکهاتەکە کارناکات ئەمەش بەئاڵۆزی کەمەنەشیاو ناسراوە و تەفسیری پەرەسەندنی داروینیش شکست دێنێت لەم ئاستەدا
⑤نیشانەی ئەزموونی ڕۆحی
ئەم نیشانە پەیوەندی بەتاکەکانەوە هەیە بەوەی لەژیانیادا چەند ئەزموونێکی ڕۆحی دەکەن لەگەڵ خودادا
...
کەوابوو خودا نیشانەی هەیە و باوەڕداران کوێرانە شوێن هیچ ناکەون و بەپێچەوانەوە کە مولحیدان بەهۆکاری سۆز و ڕق و دەروونیەوە دژی خودا ئەوەستنەوە 
...
بادینی /
لاوازیا ئارگومێنتا چادانکێ چایا ڕاسڵی دەربارەی هەبوونا خودێ
...
(بێرتراند ڕاسڵ) فەیلەسوفێ بڕیتانی و مولحد ، دبێژیت
:
ئەگەر پێشنیارا هندێ بکەم کو چادانکێ چایێ یێ چینی یا هەی دناڤبەرا ئەردی و مەریخێ دا و دزڤریت و قەبارێ وێ ژی گەلەکێ بچیکە کو ب بهێزترین تلسکوپ ژی نەشێی ئاشکەرا بکەی، هنگی هشتا کەس نەشێت بێژیت نینە .
...
مەبەستا وی ئەوە هەبوونا خودێ ژی وەکی هەبوونا ئەوی چادانکێ چایێ یە، و کەس نەشێت بێژیت نینە بەلێ چ بەلگەیەک هەیە بو هەبوونێ ؟
...
فەیلەسوفێ سەردەم ژی (ئالڤین پلاتینگا) دبێژیت مە بەلگێن هەین بۆ نەبوونا ئەوی چادانکی بو نموونە بو هندێ چادانک بچیتە بۆشاهیێ دڤێت دەولەتەک بهنێریت بەلێ چ دەولەت سەرچاوەێ خو ژدەست نادەت ژ پێخەمەت هنارتنا چادانکەکی بو بوشاهیێ، پاشی ئەگەر دەولەتەک بهنێریت ژی هنگی دەنگوباسێ وێ دێ هەمی جیهانێ دا بەلاڤبیت و دێ زانین بەلێ تشتێ هوسا نینە .
...
ئەگەر هوسا بو بانگەشەیەکا بەتاڵە بێژی کەس نەشێت نەبوونا چادانکەکی بسەلمینیت، نوکە ژی دابزانین هەبوونا خودێ وەکی هەبوونا چادانکی یە ؟ 
بەرسڤ نەخێر چونکی خودێ نیشان بو هەبوونا خو د گەردوونی دا بومە داناینە ئەڤەژی هەندەک ژوان نیشانانە .
:
①نیشانا گەردوونێ کەلام
کو هەر تشتەکی دەسپێک هەبیت هۆکار هەیە و گەردوونی دەسپێکا هەی ژبەر هندێ هەبوونا گەردوونی هۆکارێ هەی، هۆکارێ وێ ژی خودێ یە چونکی هۆکارێ ماددی هەبوونێ دا نینە بەری هەمی گەردوون بخو هەبوونێ دا نەبو هەتا هۆکارەکێ ماددی هەبوونێ دا هەبیت .

②نیشانا ڕێکخستنا ورد
یاسا و نەگورێن فیزیایی گەلەک ب وردی ڕێکخستینە کو ئەگەر بهێین و بگوهرین گەردوون دێ تێک چیت ئانکو بەڵانسەکێ ئیلاهی هەیە .

③نیشانا ڕەچەڵەکێ ژیانێ
ژبەرکو کو مرۆڤ ب هەمی تەکنەلۆجیا و زانستی نەشێت خانەیەکێ ژ چنەییێ دروستبکەت ئەگەر هوسابیت سروشتەکێ کورە و بێ ئارستە چ جار نەشێت خانەیەکێ دروستبکەت بەلکو دروستکرنا خانێ پێتڤی ب دیزاینەرەکێ زۆر زیرەک و ب شیانە .

④نیشانا دیزاینێ د زیندەوەراندا 
زیندەوەر ئانکو هەبوونا چەندەها پرۆتین و زانیاریێن جینی، و تەفسیرا ڕێکەفت و هێزا ڕاکێشەرێن کیمیایی شکەستن ئینایە د تەفسیرکرنا دروستبوونا پرۆتین و زانیاریێن جیناتان دا، و هەبوونا چەندین پێکهاتان د زیندەوەراندا کو ئەگەر بهێت و هەمی بەشێن ئەوان پێکهاتان د ئێک دەم دا د هەبوونێ دا نەبیت هنگی ئەو پێکهاتە کار ناکەت ئەڤەژی ب ئاڵۆزی کێم نەکرن و ناسیارە و تەفسیرا پەرەسەندنا داروینی ژی شکەستنێ دئینیت دڤی ئاستی دا .

⑤نیشانا ئەزموونا ڕۆحی
ئەڤ نیشانە پەیوەندی ب تاکە کەسان ڤە هەیە ب هندێ د ژیانێ دا چەند ئەزموونەکێن ڕۆحی دکەن دگەل خودێ دا .
...
ئەگەر هوسا بیت خودێ نیشانێن هەین و باوەردار ب کورەیی لدیڤ چ ناکەڤن و ب پێچەوانە ژی کو مولحد ب هوکارێ سۆز و کەرب و دەروونی دژی خودێ دڕاوەستن . 
...
سەرچاوەکان:
① Russell, B. 1952. Is There a God? Last Philosophical Testament, 11: 547-548.
② Gutting, G. 2014. Is Atheism Irrational? Available.
https://opinionator.blogs.nytimes.com/2014/02/09/is-atheism-irrational/.