ئایا ڕای زۆرینەی زانایان دەبێتە بەڵگەی حەقبوونی بابەتێک ؟

...
کاتێک هەندێ بیردۆز و بابەتی زانستی ڕەخنەی لێ دەگیرێت و گومانی دەخرێتە سەر ، هەندێک کەس لەباتی وەڵامی ڕەخنەکان و ڕوونکردنەوە بدات ، دەڵێن چۆن دەکرێ ئەو بابەتە هەڵە بێت لەکاتێکدا زۆرینەی زانایان بەڕاستی دەزانن ، بەڵام ئەم وەڵامە جگە لەوەی خۆ دزینەوەیە لە ڕەخنەکە لەهەمان کاتدا هەڵەشە ، مێژووی زانست وەڵامیان دەداتەوە بەوەی بەڵێ دەکرێ زۆرینەی زانایان هەڵەبن ، ئێستا با وردبینەوە لەو بیردۆز و تێگەیشتنانەی ڕابردوومان لە بوارە جیاجیاکانی زانست کە هەڵە دەرچوون و ڕای زۆرینەی زانایانیشی لەسەربوو ئەوکات

...
①ئەستێرەناسی
لەسەردەمی گالیلۆ و کۆپەرنیکۆس زۆربەی زاناکان دژیان وەستانەوە و خۆیان پێ ڕاست بوو و باوەڕیشیان وابوو کە زەوی ناوەندی گەردوونە و تەنەکانی تریش بەدەوری زەوی دەسوڕێنەوە ، لەکاتێکدا ئەم تێگەیشتنە هەڵەبوو و بەبەڵگەی ئەزموونی بەدرۆخرایەوە
②کیمیا
فلۆجیستۆن یەکێک بوو لەو بیردۆزە هەڵەی کەباو بوو لەسەدەی حەڤدە و هەژدە و زۆرینەی زانایان باوەڕیان پێ بوو ، باوەڕیان وابوو کە فلۆجیستۆن ئەو ماددەیە کە لەماددە سوتێنەرەکاندا هەیە و کاتێک ماددەکە گڕدەگرێت ئەمیش دێتە دەرەوە ، لەکاتێکدا دۆزرایەوە ئەوە کارلێکی کیمیاییە بەیارمەتی ئۆکسجین شتەکان دەسوتێن نەک هاتنەدەرەوەی فلۆجیستۆن
③بایلۆجی
تا سەدەی نۆزدەش باوەڕی زانایان وابوو کە قالۆنچە و دەعبا و مشک و ئەوانە لەگۆشت و خواردنی بۆگەن و تەنانەت لە بەردەوە دروستدەبن ، بەڵام لویس پاستۆر بەبەڵگەی تاقیکردنەوەی ئەم تێگەیشتنەی خستە زبڵدانی مێژوو و سەلماندنی ژیان و زیندەوەران تەنها لە زیندەوەرانەوە دێت نەک شتی بێ گیان

...
کەوابوو ڕای زانایان بەڵێ قورسای هەیە بەڵام مانای حەقیقەت نییە و ئەوانیش مرۆڤن و خاوەن ئایدۆلۆژیای خۆیانن و بێ لایەن نین و بیرۆکەی پێشوەختە لە مێشکیاندایە ، هەروەکو نوسەر مایکڵ کریچتن دەڵێت :
با ڕوون بین ، کاری زانست پەیوەندی نییە بە کۆدەنگی زانایان ، کۆدەنگی زانایان کاری سیاسەتە ، زانست بەپێچەوانەی سیاسەت ، پێویستی تەنها بە یەک لێکۆڵەرە کە ڕاست دەربچێ لە بابەتەکە ، بەمانای ئەوەی ئەنجامی ئەو کەسە لێکۆڵەرە پشتگیری کراوبێ بە واقع ، زانا گەورەکان بەوردی مەزنن بەهۆی شکاندی ئەو کۆدەنگیەی کەهەبووە ، شتێک نییە بەناوی کۆدەنگی زانستی ، ئەگەر کۆدەنگی هەبێت ئەوە زانست نییە و ئەگەر زانستیش هەبێت کۆدەنگی بوونی نییە.

سەرچاوەی وتەکە :
Crichton, M., Aliens cause global warming, 17 January 2003 speech at the California Institute of Technology; s8int.com/crichton.html.
=ب زاراڤێ بادینی/
ئەرێ بوچونا زۆرینەیا زانایان دێبیتە بەڵگە بو دروستیا بابەتەکی ؟
...
دەمێ هەندەک بیردۆز و بابەتێن زانستی ڕەخنە لێ دهێتەگرتن و گومان دکەڤیتە سەر، هندەک کەس شینا بەرسڤا ڕەخنان و ڕووهنکرنەکێ بدەت، دێبێژیت چاوا چێدبیت ئەو بابەتە یێ خەلەت بیت ل دەمەکیدا زۆرینەیا زانایان ب ڕاستی دزانن، بەلێ ئەڤ بەرسڤە ژبلی کو خو ڤەدزینە ژ ڕەخنان دهەمان دەمدا خەلەتە ژی، مێژوویا زانستی دێ بەرسڤا وان دەت بهندێ بەڵێ چێدبیت زۆرینەیا زانایان خەلەت بن، نوکە دا وردبینەوە ژوان بیردۆز و تێگەهشتنانێن مە یێن بوری ژ بوارێن جودا جودایێن زانستی کو خەلەت دەرچوون و بوچونا زۆرینەیا زانایان ژی لسەر بوو لوی دەمی .
...
①ستێرناسی
لسەردەمێ گالیلۆی و کۆپەرنیکۆس زۆربەیا زانایان دژی وان ڕاوەستان و خو ب ڕاست دزانین و باوەریا وان هوسا بو کو ئەرد ناڤەندا گەردوونیە و تەنێن دژی لدور ئەردی دزڤرن، لدەمەکی ئەڤ تێگەهشتنە خەلەت بو و ب بەڵگێن ئەزموونی ب درەو دەرخستن .
②کیمیا
فلۆجیستۆن ئێک بوو ژوان بیردۆزێن خەلەت کو یا بەربەلاڤ بوو ل سەدێ حەڤدێ و هەژدێ و زۆرینەیا زانایان باوەر پێ هەبوو، باوەڕیا وان هوسابوو کو فلۆجیستۆن ئەو ماددەیە کو ژماددێن سوتێنەر دا هەیە و دەمێ ماددە دسوژیت ئەو ژی دهێتە دەرڤە، ل دەمەکیدا هاتە ئاشکەراکرن ئەو کارلێکا کیمیاییە ب هاریکاریا ئۆکسجینی تشت دهێنە سوتن نەکو هاتنە دەرڤەیا فلۆجیستۆنی .
③بایلۆجی
تا سەدەیێ نۆزدێ ژی باوەریا زانایان هوسابوو کو کێزێن سوڕ (قالۆنچە) و دەهبە و مشک و ئەوانە ژ گۆشتی و خوارنا گەنی و تەنانەت ژ بەران دروستدبن، بەلێ لویس پاستۆر ب بەڵگێن تاقیکرنان ئەڤ تێگەهشتنە ئێ خستە مەزبەلا مێژوویێ و سەلماندنا ژیانێ و زیندەوەران بتنێ ژ زیندەوەران دهێت نەک تشتێن بێ گیان .
...
ئەگەر هوسابیت بوچونا زانایان بەلێ سەنگاتیا خو هەیە بەلێ ڕامانا حەقیقەتێ نینە و ئەو ژی مروڤن و خودان ئایدۆلۆژیایا خونە و بێ لایەن نینن و هزرا پێشوەخت د مێشکێ وان داهەیە، هەروەکی نڤیسەر مایکڵ کریچتن دبێژیت :
دا ڕوهن بین، کارێ زانستی پەیوەندی نینە ب کۆدەنگیا زانایان، کۆدەنگیا زانایان کارێ سیاسەتێ یە، زانست ب پێچەوانەی سیاسەتێ یە، پێتڤی بتنێ ب ئێک ڤەکولەرە کو ڕاست دەربچیت د بابەتیدا، ب ڕامانا هندێ ئەنجامێ ئەوی کەسێ ڤەکولەر پشتگیری کریبیت ب واقعی، زانایێن مەزن ب وردی مەزنن ژ ئەگەرێ شکاندنا ئەوێ کودەنگیا کو هەبویە، تشتەک نینە بناڤێ کودەنگیا زانستی، ئەگەر کودەنگی هەبیت ئەو زانست نینە و ئەگەر زانست ژی هەبیت کودەنگی نینە.
سەرچاوێن گوتنێ :
Crichton, M., Aliens cause global warming, 17 January 2003 speech at the California Institute of Technology; s8int.com/crichton.html.