ئایا لێکچوونی جیناتی زیندەوەران بەڵگەیە بۆ باوانی  هاوبەش ؟ سۆرانی// بادینی
...
*****بەسۆرانی:
ڕەنگە بەهێزترین بەڵگەی لایەنگرانی باوانی هاوبەش بۆ هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی ئەوەبێت کە زیندەوەران بەڕێژەی زۆر تا کەم جیناتیان لەیەکتر دەچێت ، لەم نوسینەدا هەوڵئەدەم ڕوونیبکەمەوە بۆچی لێکچونی جینات نابێتە بەڵگە بۆ بوونی باوانی هاوبەش بۆ زیندەوەران
...
سەرەتا هەروەکو پرۆفیسۆر ئان گاوجەر دەڵێت خودی لێکچوونی جینات هیچ شتێک ناڵێت دەربارەی ئەو میکانیزمەی کە بەرپرسە لەو پەیوەندیە ڕووکەشیەی هەیە بەتایبەت کاتێک گۆڕانێکی هەستپێکراوی جینات پێویست بێت
...
بۆ ئەوەی باسێکی ئێمە ڕوون بێت باس لە باوانی هاوبەش دەکەین لە نێوان مرۆڤ و چیمپانزی  ئایا ئەم لێکچوونەی جیناتە بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش لەنێوان ئەم دوو زیندوەرە ؟
...
بەپێی چیرۆکی باوانی هاوبەش بێت کۆتا باوانی هاوبەش بۆ مرۆڤ لەگەڵ چیمپانزی دەوروبەری شەش ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر بووە
ئێستاش با بزانین لێکچوونی جینات بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش ؟
...
بۆ ئەوەی چیرۆکی باوانی هاوبەش پشتڕاست بکرێتەوە دەبێت دوو خاڵ تێست بکەین :

یەکەم : زنجیرەیەکی قۆناغبەندی تەواو هەبێت لە زیندەوەرێکی پێشوو بۆ زیندەوەرێکی نوێ ، جائیتر جینێکی نوێیە یاخوود پرۆتینێکی نوێیە یاخوود جۆرێکی نوێیە.

دووەم : ئەگەر پرۆسەی پەرەسەندنی داروینی بەبێ ئاراستەو پلانە و بەندە لەسەر ڕێکەوت ، ئەوا دەبێت کات وسەرچاوەی پێویست بوونی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو زنجیرە گۆڕانەی خاڵی یەکەم ڕووبدات
(واتا میکانیزمی بازدانە هەڕەمەکیەکان و گۆڕینەوەی جینات و ڕاماڵینی جینی و هەڵبژاردنی سروشتی بتوانن لەو ماوەی هەیە پرۆسەکە جێبەجێ بکەن )

ئێستاش بابڕۆینە لای توێژینەوەیەک بۆ تێستکردنی ئەم دوو خاڵە ، بزانین پەرەسەندنی مرۆڤ لەو باوانە هاوبەشەوە تا چەنێک شیاوە ، ئەویش لەڕێی پەرەپێدان بە پرۆتینەکان لەناو تاقیگەدا

ئەو پرۆتینانەی لەیەک دەچن لایەنگرانی باوانی هاوبەش پێیان وایە بەهۆی بوونی باوانی هاوبەشەوەیە کە لەیەک دەچن ، جا لە توێژینەوەیەکدا هەوڵدرا پرۆتینێک ئەرکێکی نوێی بۆ زیادبکرێت

پرۆتینەکان دانەیەکیان ناوی بی ئای ئۆ ئێف و ئەوەی تریش ناوی کەی بی ئێڵ ،ئەم دوو پرۆتینە هی بەکتریای ئیشێرشیا کۆڵین ، لەڕووی پێکهاتەوە لەیەکدەچن هەردووکیان سەر بەخێزانی گابائەمینۆترانسفێرەیسن بەڵام دوو ئەرکی جیایان هەیە ، جا لەم توێژینەوە هەوڵدرا ئەرکی کەی بی ئێڵ بگۆڕن بۆ بی ئای ئۆ ئێف ، وە دۆزیانەوە کە بەلایەنی کەم حەو بازدان پێویستە بۆ ئەم گۆڕانە 
(بەدڵیناییەوە لێرەدا توێژەرەکان کاریان کردووە ئەگەر بێت و پرۆسە کوێرەکەی داروینیزم بێت بازدانی زیاتر پێویستە).

جا بۆ ئەم گۆڕانە کە حەوت بازدانی بێ لایەنی پێویستە پێویستمان بە ماوەیەکە یاخود کاتێکە کە دە بەتوانی بیست و حەوت ساڵە!
(تەمەنی هەموو گەردوون لەنێوان سیانزە بۆ پانزە بلیۆن ساڵە واتا دە بەتوانی دە ساڵ ، واتا هەموو تەمەنی گەردوون نەک بەس نییە بەڵکو زۆر کەمیشە بۆ ڕوودانی ئەم گۆڕانە).
سەرچاوە:
A. K. Gauger and D. D. Axe, “ The evolutionary accessibility of new enzyme
functions: A case study from the biotin pathway,” BIO-Complexity 2, no. 1
(2011): 1–17.

لە توێژینەوەیەکی تری ساڵی دوو هەزار و چواردەدا ، دراسەی نۆ ئەنزیم کرا لە هەمان خێزانی گابائەمینۆترانسفێرەیسن بەڕێگای مویتاجێنسسی هەڕەمەکی ، دیسان هەوڵدرا ئەو پرۆتینانەی کە نزیکن لە بی ئای ئۆ ئێف دوو ئەرکەکەی بێ ئای ئۆ ئێف دوو بەدەست بهێنن ، وە هەوڵیان دا بزانن ئەکرێ تەنها بەیەک بازدان ئەم ئەرکە نوێیە بەدەست بهێنرێت یاخوود نا ، لە ئەنجامدا گەشتنە ئەوەی بڵێن کە یەک بازدان توانای گۆڕینی هیچ یەکێک لەم ئەنزیمانەی نییە بۆ بەدەستهێنانی ئەرکێکی نوێ لەگەڵ ئەوەی ئەم ئەنزیمانە هاوشێوەشن ، دیسان جارێکی تر ویستیان بزانن دوو بازدان ئەتوانێ پرۆسەکە سەرکەوتو بکات بەڵام دیسان شکستی هێنا ، جا بەپێی ئەم ئەنجامانە دۆزیانەوە کە بەلایەنی کەم دوو بازدان پێویستە و ڕەنگە زیاتریش ، وئەمەش دە بەتوانی پانزە ساڵ دەخاێنێت بۆ ڕوودانی ، واتا دیسان تەمەنی گەردوونیش بەشی ئەم گۆڕانە ناکات.
سەرچاوە:
https://bio-complexity.org/ojs/index.php/main/article/view/BIO-C.2014.4

ئێستاش بابێینە لای مرۆڤ و ئەیپە گەورەکان
(ئەیپ واتا غۆرێلا و چیمپانزی و بۆنۆبۆ و هەندێ تر)
لەڕووی جەستەییەوە چی ئێمە جیادەکاتەوە لە ئەیپە گەورەکان ؟
ڕۆشتنێکی ڕێک لەسەر دوو پێ
قاچی درێژتر
قۆڵی کورتر
جیاوازی هێزی ماسولکە
مێشکی گەورەتر کە سێ ئەوەندەی ئەیپە گەورەکانە
ئەو ماسولک لوسانەی دەست و لێو و زمانمان
واتا بەکورتی لەڕووی جێگا و قەبارە و گۆشەوە ئیسقان و ماسولەکەکانمان جیایە .
پاشان لەڕووی هۆشیاری و عەقڵ و فکر و هونەر و مۆسیقاو زمانەوە دیسان جیاوازین لە ئەیپە گەورەکان.

ئێستا چەندێک بازدان پێویستە بۆ هەموو ئەو گۆڕانانە ، ئێمە دوو بەبەردبوو ئەکەینە نمونە ، یەکێکیان بەناوی لوسی کە تایبەتمەندی چیمپانزی هەیە تەمەنی سی میلۆن ساڵ زیاترە ، لەگەڵ تورکانە کە تایبەتمەندی مرۆڤی هەیە تەمەنی میلۆنێک و نیو ساڵ زیاترە ، ئایا چەنێک بازدان پێویستە بۆ گۆڕینی لوسی بۆ تورکانە کە نێویان ملیۆنێک و نیو ساڵە ؟

توێژەران برامبڵ و لێبەرمان لە توێژینەوەیەکدا شانزە تایبەتمەندی جیاوازیان باسکرد کە هەن لەمرۆڤ و نین لە چیمپانزی یاخود ئەو باوانە هاوبەشە کە شێوە ئەیپێک بووە ، جا ئێستا ئەم شانزە تایبەتمەندییە هەر یەکێکیان چەندین بازدانی پێویستە و لەتوێژینەوەی پرۆتینەکان ڕوون بوو لامان کەتەمەنی هەموو گەردوون بەش ناکات تەنها بۆ یەک تایبەتمەندی کە پێویستی بەشەش بۆ حەوت بازدان بوو جا ئێستا بهێنە پێش چاوت چەندە قورسە بابەتەکە بۆ بەدەستهێنانی شانزە تایبەتمەندی بۆ مرۆڤ ، وێنا ناکرێت.

سەرچاوە:
Bramble and Lieberman, “Endurance running.” For a list of hundreds of phe-
notypic traits in humans that differ from the great apes, see A. Varki and T.
K. Altheide, “Comparing the human and chimpanzee genomes: Searching
for needles in a haystack,” Genome Research 15 (2005): 1746–1758.

با بڕۆینە لای هەندێ توێژینەوەی تر ، لە ساڵی دوو هەزار و پانزە هەر چوار توێژەر ، جۆن سانفۆرد و ویسلی بریوەر و فرانزین سمس و جۆن باوم گاردنەر ، توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا بازدانە پێویستەکان لەو ماوەی کە بەردەستە کە شەش ملیۆن ساڵە ئەتوانن زیندەوەرێکی شێوە ئەیپ واتا باوانە هاوبەشەکە پەرەپێ بدەن بۆ مرۆڤ ، کە ئەم گۆڕانە پێویستی بە ملیۆنان بازدانی تایبەت هەیە؟
لە ئەنجامی توێژینەوەکەیاندا گەیشتنە ئەوەی کە تەنها بۆ ئەوەی دوو بازدانی تایبەت جێگیر ببێت پێویستی بە لایەنی کەم هەشتا و چوار ملیۆن ساڵە و شەش بازدانی تایبەت پێویستی بە چوار بلیۆن ساڵە و هەشت بازدانی تایبەت پێویستی بە هەژدە بلیۆن ساڵە.
واتا تەمەنی زەوی و گەردوونیش بەش ناکات بۆ ڕوودانی ئەم پەرەسەندنە.
سەرچاوە:
https://tbiomed.biomedcentral.com/articles/10.1186/s12976-015-0016-z

بەڵام لێرەدا ڕەنگە هەندێ کەس بڵێن ، زنجیرەیەک لە پیتەکانی دی ئێن ئەی ئەکرێ لەهەر شوێنێکی جینۆمدا دروستبێ واتا پێویستی بە شوێنی تایبەت نەبێ لە جینۆم  بەمەش کێشەی کاتەکە چارە دەبێت ، بەڵام ئەم قسەیە سێ کێشەی هەیە :
یەکەم : زنجیرەی پیتەکان دەبێت لە شوێنی تایبەتی جینۆمدا دروستببن ئەگینا کێشە دروستدەکات یاخود هیچ سودێکی نابێت ، بۆ ئەوەی تێبگەی وادابنێ کە پرۆگرامەرێک لەخۆیەوە کۆدی هەڕەمەکی بخاتە ناو پرۆگرامەکە ، ئێ بەدڵنیایەوە بەلایەنی کە ئەم کۆدە هیچ سوودێکی نابێت ئەگەر لەحاڵەتێک پرۆگرامەکە تێکنەدات.
دووەم : بەدرێژای کات لەناو جینۆمدا بازدانی بێ لایەنی سڕێنەرەوە ڕوودەدات واتا جینۆم زانیاری لەدەست دەدات بەمەش دروستبوونی زنجیرەی تایبەتی پیتەکان بەهەڕەمەکی بێ ماناتر ئەکات.
سێیەم : پاشان دیسان ئەو بازدانە بەسوودانەی بەشەکانی تری جینۆم خۆیان پێویستیان بەکات هەیە واتا هەمان کێشەی کات لەگەڵ ئەوانیش دووبارە دەبێتەوە.

لە ساڵی دوو هەزار و هەژدە توێژەر جەیمس لیماستەر ، هەوڵیدا بەبەکارهێنانی هەر چوار میکانیزمی ، سیمبایۆجێنەسس و جینە بازدەرەکان وگواستنەوەی ئاسۆی جینات و ڕێگا پەرەسەندنیە جێگرەوەکان ، کێشەی کات چارەسەر بکات و لەئەنجامدا هەموو میکانیزمەکان شکستیان هێنا و نەیانتوانی چارەی کێشەی کاتەکە بکەن
سەرچاوە:
https://bio-complexity.org/ojs/index.php/main/article/view/BIO-C.2018.2

دەرئەنجامی ئەم توێژینەوە جیاوازانە ئەوەیە کە دوو خاڵەکەی سەرەوە کە پێویستن بۆ ڕاستبوونی چیرۆکی باوانی هاوبەش شکست دێنن تەنانەت لە ئاستی گۆڕانی پرۆتینەکان کە هەمان پێکهاتەن و ئەرکیان جیاوازە لەکاتێکدا گۆڕان لە باوانی هاوبەش بۆ مرۆڤ و چیمپانزی پێویستی بە ملیۆنەها بازدانی تایبەتە.

چیرۆکی باوانی هاوبەش دەبوو میکانیزمێکمان پێ بدات لەسەر ئاستی گەردیلەی کە چۆن گۆڕانەکان ڕوودەدەن لەو کاتە سنوردارەی کە هەیە بەڵام هەروەکو توێژینەوەکان ڕوونی دەکەنەوە ئەم میکانیزمە بوونی نییە ، بۆیە بانگەشەی ئەوەی کە لێکچوونی جینات بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش بانگەشەیەکی بەتاڵە.

ئەم لێکچوونی جیناتە دەتوانین ڕوونی بکەینەوە بەهۆی دیزاینی هاوبەش ، ئێمە لە ئەزموونی ڕۆژانەی خۆمانەوە دەزانین کە دیزاینەرەکان بەرهەمەکانیان زۆر لەیەکدەچن و بەهەمان دیزاین شتەکان دیزاین دەکەن.

پاشان بۆ نمونە مرۆڤ ئەگەر بهاتایە جیاوازبوایە بەتەواوی لە زیندەوەرانی تر ، چۆن دەژیاین ؟ ئەگەر خواردن بخۆین بۆ بەدەستهێنانی ماددەی سوود بەخش و وزە ، دەبوو چیمان بخواردایە لە کاتێکدا لە زیندەوەرانی تر لەڕووی بایۆکیمیایەوە جیاوازین ؟ چۆن ئەزممان بکردایە ؟ چۆن ترشی ئەمینی و شەکرمان بەکاردێنا ئەگەر جیاواز بونایە لە هی زیندەوەرانی تر ؟ 
پاشان ، بۆ نمونە زیندەوەرێکی وەکو یست کەسەر بە شانشینی کەڕووە هەندێ زنجیرەی دی ئێن ئەی ڕێک وەک هی مرۆڤە بۆ نمونە ئەو زنجیرەی کۆدی پرۆتینی ئێم ئێچ سی دەکات ڕێک وەک هی مرۆڤە ،لەبەر ئەوەی بۆ جێبەجێ بوونی هەمان ئەرک دەبێت زنجیرەکانیش وەک یەک بن.

جا بۆیە لێکچوونی بایۆکیمیای و جینات پێویستە هەبێت لەناو هەموو زیندەوەران ئەگینا پەیوەندی نێوانیان دەپچڕێت 

*****بادینی:
ئەرێ لێکچوونا جیناتێن زیندەوەران بەڵگەیە بو بابکێن هەڤبەش ؟

ئەرێ لێکچوونا جیناتێن زیندەوەران بەڵگەیە بو بابکێن هەڤبەش ؟
...

ڕەنگە بهێزترین بەلگێن لایەنگرێن بابکێن هەڤبەش بو هەمی زیندەوەرێن سەر ئەردی ئەوبیت کو زیندەوەر بەڕێژەکا زۆر هەتا کێم جیناتێن وان ژئێک دچن، دڤێ نڤێسینێ دا دێ هەولدەم ڕوهنبکەم بوچی ژئێک چوونا جیناتان نابیتە بەڵگە بو هەبوونا بابکێن هەڤبەش بو زیندەوەران .

...

دەستپێکێ هەروەکی پرۆفیسۆر (ئان گاوجەر) دبێژیت ژئێک چوونا جیناتان بخو هیچ تشتەکی نابێژیت دەربارەی ئەوێ میکانزما کو بەرپرسە ژ پەیوەندیا سەرڤەیا هەیە بتایبەت دەمێ گوهرینەکا هەستپێکریا جیناتان پێتڤی دبیت .

...

بو هندێ بەحسکرنا مە یا ڕوهن بیت دێ بەحس ل بابکێن هەڤبەش کەین دناڤبەرا مرۆڤی و چیمپانزی دا ئەرێ ئەڤ ژ ئێکچوونا جیناتی بەڵگەیە بو بابکێن هەڤبەش دناڤبەرا ئەڤان دوو زیندوەران ؟

...

لدیڤ چێروکا بابکێن هەڤبەش بیت دووماهی بابکێن هەڤبەش بو مروڤی دگەل چیمپانزی دەوروبەرێن شەش ملیۆن ساڵان بەری نوکە بو .

نوکە دا بزانین ژئێکچوونا جیناتان بەڵگەیە بو بابکێن هەڤبەش ؟

...

بو هندێ کو چێروکا بابکێن هەڤبەش بهێتە پشتڕاست کرن دڤێت دوو خاڵان تێست بکەین :


ئێک : زنجیرەکا قۆناغبەندا تمام هەبیت ژ زیندەوەرەکێ پێشین بو زیندەوەرەکێ نوی، ئەڤجا جینەکا نیە یان ژی پرۆتینەکا نیە یان ژی جۆرەکێ نیە.


دوو : ئەگەر پرۆسا پەرەسەندنا داروینی بێی ئاراستە و پلان و بەندە لسەر ڕێکەفتێ ، هنگی دڤێت دەم و سەرچاوێ پێتڤی هەبیت بو هندێ ئەو زنجیرا گوهرینێن خاڵا ئێکێ ڕویبدەن .

(ئانکو میکانیزما بازدانێن هەڕەمەکی و گوهرینێن جیناتان و ڕاماڵینا جینا و هەڵبژارتنا سروشتی بشێن دوی ماوەیێ هەی پرۆسێ جێبەجێ بکەن)


نوەژی دابچینە لایێ ڤەکولینەکێ بو تێستکرنا ئەڤان دوو خاڵان، دا بزانین پەرەسەندنا مرۆڤی ژوان بابکێن هەڤبەش هەتا چەندێ گونجایە ، ئەوژی برێکا پەرەپێدانێ ب پرۆتینان دناڤ تاقیگەهێ دا .


ئەو پرۆتینێن ژئێک دچن لدەڤ لایەنگرێن بابکێن هەڤبەش هوسایە ژ ئەگەرێ هەبوونا بابکێن هەڤبەشە کو ژئێک دچن، ڤێجا د ڤەکولینەکێ دا هاتە هەولدان پرۆتینەک ئەرکەکێ نی بو بهێتە زێدەکرن .


پرۆتین ئێک ژوان ناڤێ وێ (بی ئای ئۆ ئێف) و ئەوا دژی ناڤێ وێ (کەی بی ئێڵ)، ئەڤ دوو پرۆتینە یێت بەکتریا ئیشێرشیا کۆڵینن، ژلایێ پێکهاتەیێ ژئێک دچن هەردووک سەر ب خێزانا گابائەمینۆترانسفێرەیسن بەلێ دوو ئەرکێن جوودا هەنە، ڤێجا دڤێ ڤەکولینێ دا هاتە هەولدان ئەرکێ (کەی بی ئێڵ) بگوهرن بو (بی ئای ئۆ ئێف)، و ئاشکەراکر کو بلایەنێ کێم حەفت بازدان پێتڤی نە بو ئەڤێ گوهرینێ .

(ب پێشتراستی دڤێرێدا ڤەکولەران کارکریە ئەگەر بهێت و پرۆسەیا کورەیا داروینیزم بیت بازدانێن زێدەتر پێتڤیە) .


ئەڤجا بو ئەڤێ گوهرینێ کو حەفت بازدانێن بێ لایەن پێتڤیە مە پێتڤی ب ماوەکیە یان ژی دەمەکی کو دەهـ ب توانا بیست و حەفت ساڵان !

(ژیێ هەمی گەردوونی دناڤبەرا سێزدە بو پازدە بلیۆن سالن ئانکو دەهـ ب توانا دەهـ ساڵ ، ئانکو هەمی ژیێ گەردوونی نەک بەس نینە بەلکو گەلەک کێمە ژی بو ڕویدانا ئەڤێ گوهرینێ) .

سەرچاوە:

A. K. Gauger and D. D. Axe, “ The evolutionary accessibility of new enzyme

functions: A case study from the biotin pathway,” BIO-Complexity 2, no. 1

(2011): 1–17.


د ڤەکولینەکا دیا سالا دوو هزار و چواردێ دا، دیراسا نەهـ ئەنزیمان کرن د هەما خێزانا گابائەمینۆترانسفێرەیسن ب ڕێکا مویتاجێنسسیا هەرەمەکی، دیسان هەولدان ئەو پروتینێن کو نێزیکن ژ (بی ئای ئو ئێف) هەردوو ئەرکێن وێ (بی ئای ئو ئێف) بدەست بهینن، و هەولدان بزانن چێدبیت بتنێ ب ئێک بازدان ئەڤی ئەرکێ نی بدەست بێخن یانژی نە، د ئەنجامدا گەهشتنە ئەوێ چەندێ بێژین کو ئێک بازدان شیانا گوهرینا هیچ ئێک ژوان ئەنزیمان نینە بو بدەست ئێخستنا ئەرکەکێ نی دگەل دگەل وێ چەندێ ئەڤ ئەنزیمە هەڤشێوەن، دیسان جارەکا دی ڤیان بزانن دوو بازدان دشێت پروسێ سەرکەفتی بکەت بەلێ دیسان شکەستن ئینا، ئەڤجا لدیڤ ئەڤان ئەنجامان ئاشکەراکرن بلایەنێ کێم دوو بازدان پێدڤیە و ڕەنگە زێدەتر ژی، ئەڤەژی دەهـ ب توانا پازدە سالان دێ ڤەکێشیت بو ڕویدانێ، ئانکو دیسان تەمەنێ گەردوونی تێرا ئەڤێ گوهرینێ ناکەت .

سەرچاوە:
https://bio-complexity.org/ojs/index.php/main/article/view/BIO-C.2014.4

نوکەژی دابهێینە لایێ مروڤان و ئەیپێن مەزن

(ئەیپ ئانکو غۆرێلا و چیمپانزی و بۆنۆبۆ و هەندەکێن دی)

ژلایێ جەستەیڤە چ تشت مە جوودادکەت ژ ئەیپێن مەزن ؟

ڕێڤە چوونەکا ڕێک لسەر دوو پێیان

پێیێن درێژتر

باسکێن کورتر

جیاوازیا هێزا ماسولکان

مێشکێ مەزنتر کو سێ جاران هندی ئەیپێن مەزنە

ئەو ماسولک دەستێن کوسە (بێ می) و لێڤ و ئەزمانێ مە

ئانکو ب کورتی ژلایێ جهی و قەبارەی و گۆشەیێ هەستی و ماسولکێن مە جودانە .

پاشی ژلایێ هشیاری و عەقڵی و فکری و هونەری و موزیکێ و ئەزمانی دیسان جیاوازین ژ ئەیپێن مەزن .


نوکە چەند بازدان پێدڤینە بو هەمی ئەوان گوهرینان، ئەم دێ دوو ب بەرد بوویان کەینە نموونە، ئێک ژوان بناڤێ (لوسی) کو تایبەتمەندیا چیپانزی یا هەی ژیێ وێ سێ ملیون سالان زێدەترە، دگەل (تورکانە) کو تایبەت مەندیا مروڤی هەیە ژیێ وێ ملیونەک و نیڤ سالان زێدەترە، ئەرێ چەند بازدان پێدڤینە بو گوهرینا لوسی بو تورکانە کو دناڤبەرا وان دا ملیونەک و نیڤ سالن ؟


ڤەکولەران برامبڵ و لێبەرمان د ڤەکولینا واندا شازدە تایبەتمەندیێن جیاواز بەحسکرن کو هەنە د مروڤی دا نینن لە چیمپانزی یانژی ئەو بابکێن هەڤبەشێن کو شێوێ ئەیپان بوینە، ئەڤجا نوکە ئەڤ شازدە تایبەتمەندیە هەر ئێک ژوان چەندین بازدان پێدڤینە و د ڤەکولینا پروتینان ڕوهن بو لدەف مە کو ژیێ هەمی گەردوونی تێرا ناکەت بتنێ بو ئێک تایبەتمەندی کو پێدڤی ب شەش بو حەفت بازدانان بو ڤێجا نوکە بینە پێش چاڤێن خو بابەت چەندێ گرانە بو بدەست ئێخستنا شازدە تایبەتمەندیا بو مروڤی، ناهێتە وێنەکرن .


سەرچاوە:

Bramble and Lieberman, “Endurance running.” For a list of hundreds of phe-
notypic traits in humans that di
notypic traits in humans that differ from the great apes, see A. Varki and T.

K. Altheide, “Comparing the human and chimpanzee genomes: Searching

for needles in a haystack,” Genome Research 15 (2005): 1746–1758.


دا بچینە لایێ هندەک ڤەکولینێن دی، ل سالا دوو هزار و پازدێ هەر چوار ڤەکولەر، جون سانفورد و ویسلی بریوەر و فرانزین سمس و جون باوم گاردنەر، ڤەکولینەک بەلاڤکر بو هندێ بزانن ئەرێ بازدانێن پێدڤی دماوێ کو بەردەستە کو شەش ملیون سالن دشێن زیندەوەرەکێ شێوە ئەیپ ئانکو بابکێن هەڤبەش پەرە پێ بدەن بو مروڤی، کو ئەڤ گوهرینە پێدڤی ب ملیونان بازدانێن تایبەت هەیە ؟

د ئەنجامێ ڤەکولینا واندا گەهشتنە وێ چەندێ کو بتنێ بو هندێ دوو بازدانێن تایبەت جێگیر ببن پێتڤی ب لایەنێ کێم هەشتێ و چار ملیون سالانە و شەش بازدانێن تایبەت پێدڤی ب چوار بلیون سالانە و هەشت بازدانێن تایبەت پێدڤی ب هەژدە بلیون سالانە .

ئانکو ژیێ ئەردی و گەردوونی ژی تێرا ناکەت بو ڕویدانا ئەڤێ پەرەسەندنێ .

سەرچاوە:
https://tbiomed.biomedcentral.com/articles/10.1186/s12976-015-0016-z

بەلێ دڤێرێ دا چێدبیت هندەک کەس بێژن، زنجیرەک ژ پیتێن دی ئێن ئەی چێدبیت د هەر جهەکێ جینومێ دا دروست ببن ئانکو پێدڤی ب جهێ تایبەت نەبیت د جینومێدا بڤێ ژی ئاریشا دەمی دێ چارە بیت، بەلێ ئەڤ گوتنە سێ ئاریشە هەنە :

ئێک : زنجیرێن پیتان دڤێت ل جهێ تایبەتێ جینومێدا دروست ببن ئەگەر نە دێ ئاریشە دروستبیت یانژی هیچ مفایەک نابیت، بو هندێ تێبگەهی هوسا بدانە کو پروگرامەرەک ژخو کودێن هەرەمەکی بدانیتە ناڤا پروگرامی دا، ئێ ب پشتراستی بلایەنێ کێم ئەڤ کودە هیچ مفایەک نابیت ئەگەر دحالەتەکیدا پروگرامی تێکنەدەت .

دوو : ب درێژیا دەمی دناڤا جینومێ دا بازدانا بێ لایەنی ژێبرن دێ ڕویدەت ئانکو دێ جینوم زانیاریان ژدەست دەت بڤێژی دروستبوونا زنجیرا تایبەتیا پیتان ب هەرەمەکی بێ ڕامانتر دکەت .

سێ : پاشی دیسان ئەو بازدانێن ب مفایێن بەشێن دی یێن جێنومێ وان بخو پێدڤی ب دەمی هەیە ئانکو هەمان ئاریشا دەمی دگەل وان ژی دێ دووبارە بیت .

ل سالا دوو هزار هەژدێ ڤەکولەر جەیمس لیماستەر، هەوڵدا ب بکارئینانا هەر چوار میکانزما سیمبایۆجێنەسس و جینێن بازدەر و ڤەگوهاستنا ئاسویا جیناتا و ڕێکا پەرەسەندنا جێرگرەوەکان، ئاریشا دەمی چارەسەر بکەت و د ئەنجامدا هەمی میکانزمان شکەستن ئینا و نەشیا چارەسەریا دەمی بکەت .

سەرچاوە:
https://bio-complexity.org/ojs/index.php/main/article/view/BIO-C.2018.2


دەرئەنجامێ ئەڤان ڤەکولینێن جیاواز ئەوە کو دوو خالێن سەری کو پێدڤینە بو ڕاستبوونا چێروکا بابکێن هەڤبەش دێ شکێن هەتاکو ل ئاستێ گوهرینا پروتینان کو هەمان پێکهاتەن و ئەرکێ وان جیاوازە د دەمەکیدا گوهرین ل بابکێن هەڤبەش بو مروڤی و چیمپانزی پێدڤی ب ملیونان بازدانێن تایبەتە .

چێروکا بابکێن هەڤبەش دڤیابا میکانزمەک دابامە لسەر ئاستێ گەردیلێ کو چاوا گوهرین ڕویددەن دوی دەمێ سنوردارێ کو هەی بەلێ هەروەکی ڤەکولین ڕوهندکەن ئەڤ میکانزمە د هەبوونێ دا نینە، ژبەر هندێ بانگەشەیا ژئێکچوونا جیناتان بەلگەیە بو بابکێن هەڤبەش بانگەشەکا بەتاڵە .

ئەڤ ژئێکچوونا جیناتان دشێین ڕوهنبکەین ژ ئەگەرێ دیزاینا هەڤبەشە، ئەڤە د ئەزموونا ڕوژانەیا مەدا دزانین کو دیزاینەر بەرهەمێن خو گەلەک وەکی ئێکن، و بهەمان دیزاین تشتان دیزاین دکەن .

پاشی بو نموونە ئەگەر مروڤ هاتبان بتمامی جیاواز بان ژ زیندەوەرێن دی، چاوا داژین ؟ ئەگەر خوارنێ بخوین بو بدەستڤەئینانا ماددێ مفا بەخش و وزەیێ، دڤیابا مە چ خواربا د دەمەکیدا ژ زیندەوەرێن دی ژلایێ بایوکیمیایی جیاوازن ؟ چاوا دا (هەرسکرنێ) حەلکرنا خوارنێ کەت ؟ دا چاوا ترشێ ئەمینی و شەکرێ بکارئینین ئەگەر جیاواز بباین ژ زیندەوەرێن دی ؟

پاشی بو نموونە زیندەوەرەکێ وەکی یست کەسەر ب شاهنشینا کڤارکێ هندەک زنجیرێن دی ئێن ئەی ڕێک وەکی یێت مروڤینە بو نموونە ئەو زنجیرا کودێ پروتینا ئێم ئێچ سی دکەت ڕێک وەکی یا مروڤی یە، لبەر ئەڤێژی بو جێبەجێ بوونا هەمان ئەرک دڤێت زنجیرەژی وەکی ئێک بن .

ئەڤجا ژبەر هندێ ژئێکچوونا بایوکیمیایی و جیناتا پێدڤیە هەبیت دناڤا هەمی زیندەوەران ئەگەر نە پەیوەندیا دناڤبەرا واندا دا قەتیێت .